جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندوه که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودی له په‌راوێزی کۆنفڕانسی ویه‌ن بۆ سوریا دانیشتنیان بووه و چه‌ند ته‌وه‌ری جۆراوجۆریان باس کردووه. هه‌ندێک له چاودێران ده‌ڵێن ڕه‌نگه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی ڕۆکن ئابادی باڵۆێزی پێشووی ئێران له لۆبنان که له ڕووداوی حه‌ج دا بێ سه‌رو شوێن چوو بوو ده‌رئه‌نجامی وتووێژی ئه‌و دوو به‌رپرسه بوبێت.
ئێستا چاودێران ده‌پرسن ئاخۆ چاوپێکه‌وتنی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و عه‌ڕه‌بستان ده‌توانێت به نزیک بوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و دوو وڵاته له ناوچه‌که و که‌مکردنه‌وه‌ی ناکۆکی نێوانیان یارمه‌تی بدات؟
له وتووێژ له گه‌ڵ به‌ڕێز تاهێر عه‌لیپوور، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی به‌ریتانیا، ئه‌م بابه‌ته‌مان تاوتۆ کردووه.