حه‌سه‌ن که‌ریمی ڕاوێژکاری پایه به‌رزی قاسم سلێمانی، به‌رپرسی سپای قۆدسی کۆماری ئێسلامی ئێران له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا ده‌ڵێت که جگه له ئه‌وه‌ی خامنه‌یی فتوای داوه چه‌کی ناوه‌کی حه‌رامه، ڕاستی ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ڕێبه‌ری کۆماری ئێسلامی ئه‌و حه‌رامه لاببات درووست‌کردنی چه‌کی ناوه‌کی بۆ ئێران له درووست‌کردنی چاویلکه‌یه‌ک بۆ ئێران ئاسانتره.
له هه‌مان کاتدا، عه‌راقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و به‌رپرسی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ئێران و وڵاته زلهێزه‌کانی جیهانی ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئاماده نه‌بێت له کاتی دیاری کراودا په‌سه‌ندی بکات به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران لایه‌نی له‌شکری نیه، ئێران چی زیاترخۆ به ڕێکه‌وتنه‌که پابه‌ند نازانێت.
هه‌ندێک له چاودێران ده‌پرسن به پێی ئه‌وه‌ی که دروست کردنی چه‌کی ناوه‌کی پێویستی به ئاماده کاری زۆره و به ئاسان زانینی درووست‌کردنی چه‌کی ناوه‌کی به مانای ئه‌وه‌یه که ئاماده کاری زۆری بۆ کراوه و ئه‌وه‌ش یانی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران باری له‌شکری هه‌بووه، بۆچی ئێران چاوه‌ڕوانی لابردنی گومانه‌کان له سه‌ر خۆی ده‌کات؟
له وتووێژ له گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌زا شامورادی، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی ئوستڕالیا ئه‌م بابه‌تمان تاوتۆ کردووه.