وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند دوو که‌شتی جه‌نگی ئێران چوونه‌ته پاڵ ئه‌و که‌شـتیـیه‌ی ئێران ده‌ڵێت پـێی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ یه‌مه‌ن ڕه‌وانه‌ده‌کات.
کۆلۆنێڵ ستیف وارن گوته‌بێژی په‌نتاگۆن ڕۆژی سێشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت له ئێستادا نیگه‌ران نین و ته‌نها یه‌ک که‌شتیـیه باری پـێـیه و چاک لێی ئاگادارن و هه‌نگاو به هه‌نگاو چاودێری ده‌که‌ن.
گوتیشی دوو که‌شتیـیه جهنگیـیهکه له دووشه‌ممه‌وه له ناوچه‌یه‌کی ده‌ریادا چوونه‌ته پاڵ که‌شـتیـیه بارهه‌ڵگره‌که که تاران ده‌ڵێت له‌وێ ڕێگه له چه‌ته‌کانی ده‌ریا ده‌گرێت.