به‌رپرسانی وه‌رزشی ئێران ده‌ڵێن تیمی توپی پێی ساڵۆنی ژنانی ئێران،فوت‌ساڵ،که له مانگی ڕابردوودا بوو به قاره‌مانی ئاسیا ناتوانێت له وڵاتی گواتمالا به‌شداری جامی جیهانی "فوت‌ساڵی ژنان بن. ئه‌م به‌رپرسانه ده‌ڵێن که ئه‌وان به هۆی هه‌ڵاواردنی جنسێتی نیه که ئه‌و تیمه بۆ گواتماڵا نانێرن، به‌ڵکوو ئه‌وان هۆی نه‌ناردنی تیمه‌که ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ نه‌بوونی ویزا.
زۆر له چاودێرانی وه‌رزشی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن که ئه‌گه‌ر ئه‌مه تیمی فوت‌ساڵی پیاوان بوایه، هه‌م ویزای بۆ وه‌ر ده‌گیرا و هه‌م پڕۆپاگه‌ندای زۆریشی پێوه ده‌کرا.
به‌ڕێز به‌فراو نووری، نووسه‌ر و توێژێنه‌ری کورد له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که نه هۆگه‌لی تکنیکی به‌ڵکوو باوه‌ڕه ئایدۆلۆژیه‌کانی کۆماری ئێسلامی ڕێگا له به‌شداربوونی ژنان له کۆمه‌ڵگادا ده‌گرێت.