ڕه‌زا نه‌جه‌فی ده‌ڵێت تێبینیه‌کانی ئه‌مەریکا ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن که شیانی هه‌ر هێرشێک له ئاینده‌دا بۆ سه‌ر پـرۆگرامی ئه‌تۆمی تاران له جاران زیاتر ده‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌که ده‌بێته مایه‌ی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئامانجه ئه‌تۆمیـیه‌کان.
جێی ئاماژه‌یه؛ سه‌ودا ئه‌تۆمیه‌که‌ی له 14 ی ئه‌م مانگه‌دا مۆرکرا له نێوان وڵاتانی 5+1 و ئێران، زیاتر بوار بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزەی ئەتۆم دەدات سەرپەرشتی چالاکیـیە ئەتۆمیـیەکانی ئێران بکەن.
ڕه‌زا نه‌جه‌فی سه‌رۆکی شاندی ئێرانی بۆ ئاژانسی ناوبراو له زاری جۆش ئێرنست وته‌بێژی کۆشکی سپی ده‌گێڕێته‌وه که گوتویەتی ئه‌گه‌ر کرده‌ی له‌شکری له ئاینده‌دا له لایه‌ن ئه‌مەریکا یان ئیسرائیل پێویست بکات بۆ لیدانی پرۆگرامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی ئێران، ئه‌وا کاره‌که چاکتر ئه‌نجام ده‌درێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات سالانێکی زۆریان به سه‌ر بردووه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ورده‌کاری گرنگ له‌سه‌ر پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران.