به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ که وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ئه‌نجامی داوه و له گۆڤاری "راهبرد" بڵاوکراوه‌ته‌وه، لایه‌نگری له گرووپه توندئاژوه ئاینییه‌کان له ناوچه سونی نشینه‌کانی ئێران و به تایبه‌ت له کوردستانی ئێران ڕوو له زیادبونه.
ئه‌م ڕاپۆرته ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای کراوه‌یی کولتووری و ئاینی له نێو کورده‌کانی ئێران‌دا هێزه سه‌له‌فییه‌کان به هۆگه‌لی جۆراوجۆره‌وه توانیویانه له ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ڕای هێندێک له گه‌نجانی کورد بۆ لای خۆیان ڕابکێشن. ڕاپۆرته‌که هه‌روه‌ها ئه‌م دیارده‌یه وه‌ک مه‌ترسییه‌ک بۆ ڕه‌وشی ئه‌منی ئێران ده‌زانێت و پێشنیارگه‌لێک پێشکه‌ش به به‌رپرسانی ئێرانی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری ئه‌م مه‌ترسییه بن.
له ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا، ناوه‌ڕۆکی ئه‌م ڕاپۆرته‌مان له گه‌ڵ به‌ڕێزان دوکتور خالد ته‌وه‌کولی، کۆمه‌ڵناس له کوردستانی ئێران و ئاریا حوسێنی، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی ئاڵمان تاوتۆ کردووه.