Accessibility links

بەهۆی ئەنفلۆنزای بەرازەوە 112 کەس لە ئێران و دووانیش لە فەڵەستین گیانیان لەدەسـت دەدەن


کاربەدەسـتانی ئێران دەڵێن لە ناوەڕاستی مانگی یازدەوە هەتا ئێسـتا 112 کەس بە ئەنفلۆنزای بەراز کە بە H1N1 دەناسرێت، لە وڵاتەکەیان گیانیان لەدەسـتداوە.

محەمەد مەهدی گۆیا بەرپـرسی بەشی نەخۆشیـیە درمیـیەکان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێـکیدا بۆ ئاژانسی IRNA ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی لەم ماوەیە نزیکەی 1190 کەس توشی ئەم جۆرە ئەنفلۆنزایە بوون و لە نەخۆشخانە هێڵراونەتەوە.

پاشان گوتی ڤاکسین واتە دەرزی کوتان لە دژی نەخۆشیـیەکە لە سەرانسەری وڵاتەکە هەیە. پـێشبینی کرد لە چەند ڕۆژی داهاتوو بڵاوبوونەوەی نەخۆشیـیەکە کەم بـبێتەوە. بەڵام نەیگوت ئەم پـێشبینیـیەی لەسەر بچینەی چـیـیە.

زۆربەی حاڵەتەکانی تووشبوون لە ناوچەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران بووە، بەڵام لە ناوچەکانی دیکە حاڵەتی تووشبوونی جیاجیا تۆمارکراون.

پـێشتر لەم مانگە کاربەدەسـتان هۆشداریـیان دا لە مەترسی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای بەراز لە تارانی پایتەخت و ئوستانەکانی باکور و ڕۆژئاوای وڵاتەکە.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی دەسەڵاتی فەڵەستینیش ئەویش ئەمڕۆ ڕایگەیاند لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 50 کەس لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی فەڵەستینی تووشی ئەنفلۆنزای بەراز بوون و تەنها دووانیان گیانیان لەدەسـتداوە و ئەوانی دیکەیان چاکبوونەتەوە.

جێی ئاماژەیە ئەم ئەنفلۆنزایە سـاڵی 2009 لە مەکسیک و ئەمەریکا بە شێوەیەکی فراوان بڵاوبووەیەوە. پاشان بووە مایەی گیان لەدەسـتدانی 18500 کەس لە 214 وڵاتدا.

XS
SM
MD
LG