Accessibility links

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا،حکومه‌تی ئێران مه‌حکوم ده‌کات


ڕیحانه‌ جه‌باری له‌ کاتی دادگایی کردن له‌ 15ی دێسامبری 2008ی زاینی
ڕیحانه‌ جه‌باری له‌ کاتی دادگایی کردن له‌ 15ی دێسامبری 2008ی زاینی

ئه‌و خانمه‌ دوای ئه‌وه‌ به‌ تاوانبار ناسرا وه‌ک ڕێکخراوی لێخۆشبوونی گشتی کوتی که‌ "درزێکی قووڵ له‌ لێکۆڵێنه‌وه‌ و دادگای کردنی دا هه‌بوو."

ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا حکومه‌تی ئێران مه‌حکوم ده‌کات که‌ ژنێکی تاوانبار به‌ کوشتنی پیاوێک له‌ سێداره‌ داوه‌، ئه‌و ژنه‌ی گویا بۆ پاراستنی نامووسی خۆی که‌سه‌که‌ی کوشت.

له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، وته‌بێژ جێن ساکی Jen Psaki گوتی، "نیگه‌رانی جیدی سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وابوونی" که‌یسه‌که‌ له‌ گۆڕێ دابوو.

ساکی کوتی ئه‌مه‌ریکا ئێران مه‌حکوم ده‌کات له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی "سه‌ڕه‌ڕای داواکاری له‌ لایه‌ن چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ و داخوازی نێونه‌ته‌وه‌یی" ئه‌و خانمه‌ی له‌ سێداره‌ دا.

حکومه‌تی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ ژنێکی له‌ سێداره‌ داوه‌ که‌ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌ تاوانی کوشتنی پپاوێک که‌ گویا ده‌سترێژی نامووسی کردبوو، بڕیاری مه‌رگی له‌ سه‌ر درابوو .

له‌ سێداره‌دانی ڕیحانه‌ جه‌باری له‌ لایه‌ن ئاژانسی په‌یامنێری فه‌رمی ئێرناوه‌ ڕاپۆرت کرا.

ئه‌و خانمه‌ دوای ئه‌وه‌ به‌ تاوانبار ناسرا وه‌ک ڕێکخراوی لێخۆشبوونی گشتی کوتی که‌ "درزێکی قووڵ له‌ لێکۆڵێنه‌وه‌ و دادگای کردنی دا هه‌بوو."

ئه‌و پیاوه‌ی که‌ ئه‌و خانمه‌ به‌ ناوی مۆرته‌زا سه‌ربه‌ندی کوشتی، ئه‌فسه‌رێکی پێشووی ده‌زگای سیخوری بوو که‌ ئه‌و خانمه‌ گه‌واهی دا له‌ هه‌وڵ دا بوو ده‌ستدرێژی نامووسی بۆ سه‌ر بکات.

دایکی جه‌باری ڕێگای پێ درا بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک چاوی به‌ ڕیحانه‌ بکه‌وێت.

له‌ سێداره‌ دانه‌که‌ دوای ئه‌وه‌ ڕوویدا که‌ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌ندی نه‌یان هه‌ویست له‌ ڕیحانه‌ خۆش بن یان په‌سندی قه‌ربووکردنه‌وه‌ی دارایی بکه‌ن.

XS
SM
MD
LG