Accessibility links

کۆنە داعشێـک: زیندانم لە ژیانی ژێر دەسـتی داعش پـێ باشترە


کەسێـکی ئەڵمانی بە ڕەچەڵەک تونسی کە پـێشـتر داعش بووە و گەڕاوەتە ئەڵمانیا دەڵێت بە نیازە چۆنێتی کارکردنی داعش لە ناوخۆیدا ئاشکرا بکات تاوەکو هەموو جیهان ماهییەتی ئەم گروپە بزانن.

ئیبراهیم ب تەمەن 26 سـاڵ ڕۆژی دووشەممە لە بەردەم دادگایەکی ئەڵمانیا ئامادەبوو لەگەڵ ئەیوب ب تەمەن 27 سـاڵ، بە تاوانی ئەندامێتی لە گروپێـکی تێرۆرستی.

ئەم دوو کەسە بە ڕەچەڵەک تونسیـیە کە ناوی باوکیان ئاشکرا نەکراوە سـاڵی ڕابردوو پەیوەندیـیان بە داعشەوە کردبوو، بەڵام لە کۆتایی مانگی هەشتدا گەڕابوونەوە بۆ ئەڵمانیا.

داواکاری گشتی دەڵێت ئیبراهیم هەوڵی داوە تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە عێراقدا ئەنجام بدات، بەڵام شـکستی هێنابوو.

ئیبراهیم بەر لەوەی ببرێتە بەردەم دادگا بە بێژەرێـکی کەناڵی NDR ی گوت داعش دوو بژارە دەخاتە بەردەم ئەوانەی پەیوەندی پـێوە دەکەن "یان شەڕی بۆ بکەیت یانیش تەقینەوەی خۆکوژی بۆ ئەنجام بدەیت". پاشان گوتویەتی لە ئەڵمانیا زیندانی بکرێم زۆر باشترە لەوەی لە سایەی داعشدا بژیم.

XS
SM
MD
LG