Accessibility links

داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە کوژرانی 2 پـۆلیس لە میسر ڕادەگەیەنێت


دەسەڵاتدارانی میسر دەڵێت لە بەشی باکوری خۆرهەڵاتی نیمچە دورگەی سینا 3 چەکدار کە لە نێو ئۆتۆمبیلێـکدا بوون تەقەیان لە 2 پـۆلیس کردووە و کوشتویانن.

کاربەدەسـتانی ئاسایش دەڵێن هێرشەکە ڕۆژی چوارشەممە کراوەتە سەر ئەو پـۆلیسانە لەو کاتەی لە بەردەم پـۆستخانەیەکدا لە شاری عەریش پاسەوانیان دەکرد.

داعشی میسر کە خۆیان بە ویلایەتی سینا ناودێردەکەن، لەسەر تویتەر بەرپـرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکە ڕاگەیاند. هەروەها چەند وێنەیەکی هەردوو پـۆلیسەکەشی بڵاوکردەوە کە پـێش و پاش کوشتنیان گیرابوون.

XS
SM
MD
LG