توێژه‌ره‌وانی پـزیشکی ده‌ڵێن ڤاکسێنێکی تاقیکردنه‌وه کە له دژی نه‌خۆشی ئیبۆلا به‌رهه‌م هێنراوه ، ئه‌وپه‌ڕی کاریگه‌ره له ڕێگرتن له‌م نه‌خۆشیه کوشنده‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت ڤاکسینه‌که له وڵاتی گینیا له دژی نەخۆشیـیەکە تاقیکراوەتەوە، کاریگه‌ریه‌که‌ی سه‌د ده‌ر سه‌ده. گۆڤاری پزیشکی به‌ریتانی به ناوی Lancet ده‌رئه‌نجامه به‌رایـیه‌کانی و شیکاری له‌سه‌ر تاقیکردنه‌وه‌ی ڤاکسینه‌که بڵاوکردووه‌ته‌وه.
به گوته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویژ که ده‌ڵێت ڕه‌نگه ئه‌م ڤاکسینه به‌رهه‌مهێنراوه نوێیه ببێته چاره‌سه‌رێکی کاریگه‌ر له دژی نه‌خۆشی ئیبۆلا. نه‌روێژ یه‌کێکه له‌و چه‌ند وڵاته‌ی به‌شداریـیان له به‌رهه‌مهێنانی ڤاکسینەکە کردووه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م نه‌خۆشیه درمه که ساڵی پار هه‌رێمی خۆرئاوای ئه‌فریقای گرته‌وه، مه‌رگی پتر له 11 هه‌زار مرۆڤی لێکه‌وته‌وه و زۆربه‌ی قوربانیان خه‌ڵکانی وڵاتانی لایبیریا و گینیا و سیرالیۆن بوون.