Accessibility links

گەواهدەران: چەکدارانی بۆکۆ حەرام نزیکەی 100 کەس لە گوندێـکی نایجیریا دەکوژن


ئاوارەی دەسـتی گروپی بۆکۆ حەرام لە نەیجیریا
ئاوارەی دەسـتی گروپی بۆکۆ حەرام لە نەیجیریا

گەواهدەران دەڵێن کۆمەڵێـک چەکدار کە پـێـیان وایە لە گروپی بۆکۆ حەرام بن، هێرشیان کردووەتە سەر گوندێـک لە باکوری ڕۆژهەڵاتی نەیجیریا و لە نێو ماڵ و مزگەوتەکاندا نزیکەی 100 کەسیان کوشتووە.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس ڕایگەیاند ئەمڕۆ پـێنجشەممە کەسێـک بە ناوی کۆلۆ لە گوندی کوکاوا بە ئاژانسەکەیانی گوتووە هێرشەکە دوێنێ چوارشەممە کرابوو و بەخۆی تەرمی قوربانیـیەکانی ژماردووە کە زیاتر لە 97 تەرم بووە.

گوتوشیەتی هێرشبەرەکان هەموو ئەندامانی خێزانی ماڵی مامیان کوشتووە کە پـێنجیان منداڵ بوون. پاشان ئاگریان لە ماڵەکەیان بەرداوە.

گەواهدەرێـکی دیکە بە ناوی بابامی ئەلحاجی کە بۆ شاری مایدوگوری پایتەختی هەرێمی بۆرنۆ هەڵاتووە، گوتی ئێوارەی چوارشەممە زیاتر لە 50 چەکدار هێرشیان کردە سەر گوندەکەیان. گوتیشی" سەرەتا تێرۆرستەکان هەڵیان کوتایە سەر ئەوانەی لە مزگەوتەکاندا بوون بۆ ئەنجامدانی نوێژی مەغریب و تەقەیان لێکردوون.

پاشان گوتویەتی دەسـتیان لە کەس نەپاراستووە و هەندێـکیان وەستاون هەتا ئاگریان لە تەرمەکانیش بەرداوە. هەروەها ژمارەیەکیشیان چوونەتە سەر ماڵەکان و ئەو ژنانەیان کوشتووە کە سەرقاڵی ئامادەکردنی خواردن بوون بۆ خێزانەکانیان.

XS
SM
MD
LG