Accessibility links

داعش بەشێـکی پەرسـتگای "بل" لە تەدموری سوریا وێران دەکات


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ بنکە لە بەریتانیا دەڵێت داعش بەشێـکی پەرسـتگای "بل"ی شاری مێژوویی تەدمور لە ناوەڕاستی وڵات وێرانکردووە.

کۆمەڵەکە کە پەیوندی بە تۆڕێـکی گەورەی چالاکوانان لە ناو سوریا هەیە، ڕۆژی یەکشەممە لەسەر ماڵپەڕەکەی هەواڵەکەی بڵاوکردەوە، بەڵام هیچ وردەکاری زیاتری نەدا.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس ئەویش دەڵێت مەئمون عەبدولکەریم بەڕێوەبەری گشتی ئاسەوار و مۆزخانەکانی سوریا پـشـتڕاستیکردووەتەوە بۆ یۆنیسکۆ کە تەقینەوەیەک لە پەرسـتگاکە کراوە، بەڵام گوتویەتی پـێناچێت زیانێـکی گەورەی پـێگەیاندبێت، چونکە پایەکانی بەردەمی و سەرەکەی هێشـتا ماون.

هەروەها دانیشـتویەکی شاری تەدمور بە ناوی ناسر بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی گوتووە داعش پاش نیوەڕۆی یەکشەممە لە کاژمێر 1:45 تەقینەوەیەکی گەورەی لە ناو پەرسـتگاکە ئەنجامداوە.

XS
SM
MD
LG