Accessibility links

ڕائید کاروان سدیق: تەواوی ئەو داهاتەی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ هەیەتی دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی هەرێم


ڕائید کاروان موحەمەد سدیق
ڕائید کاروان موحەمەد سدیق

بەشێک لە پۆلیسی هاتوچۆی شاری سلێمانی دەستیان بە مانگرتن کردووە وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر نەدانی موچە و هەروەهاش کەمکردنەوەی ڕێژەی موچەکانیان لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە.

دەمڕاستی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەڵێت هۆکاری مانگرتنی کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی زیاتر لە 5 مانگە موچەیان وەرنەگرتووە و هۆکاری دووەمیش بڕیاری حکومەتە بۆ پاشەکەوت کردن هەرچەندە هێشتا وەک دەڵێت لەسەر ئەمەی دووهەمیان هیچ نوسراوێکی فەرمی نەگەیشتۆتە بەڕێوبەرایەتییەکەیان.

ڕائید کاروان موحەمەد سدیق دەڵێت لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا تەنها کارمەندانی ناو بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی مانیان گرتووە و بەشێکیش لە کارمەندانی هاتوچۆ لەناو شاردا و دەشڵێت ئەوە نییە بگوترێت تەواوی پۆلیسی هاتوچۆ مانیان گرتبێت و دەشڵێت هەوڵەکان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی ئەم ئاڵۆزیانە و چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو هەوڵانە دەکرێت و دواتریش هەڵوێستی کۆتایی ڕادەگەیەندرێت.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ دەمڕاستی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:09 0:00

XS
SM
MD
LG