Accessibility links

شاخەوان عەبدوڵڵا: بەبێ پـێشـمەرگە موسڵ ڕزگار ناکرێت


حکومەتی ناوەندی عێراق هێزی لەشکری بۆ بنکەیەکی نزیک شارۆچکەی مەخمور ڕەوانەکردووە. دەڵێن ئەم هێزە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەرەتایـیەکانە بۆ ڕزگارکردنی شاری موسڵ لە داعش.

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق سەر بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردسـتان لە وتووێژێـکدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە دەڵێت ڕێکەوتنێـک لە نێوان هەرێمی کوردسـتان و بەغدا بۆ ئەم مەبەستە کراوە و ژوری ئۆپەراسیۆنەکان موسڵ کە چووەتە مەخمور بنکەیەکی لەشکری گەورە دەکاتەوە کە نزیکەی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە لە لایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە.

جەختی لەوەش کرد ئەو هێزە عێراقیـیانە لەگەڵ هێزەکانی پـێشـمەرگە دەبن. دەشڵێت بەبێ پـێشـمەرگە هەوڵی ئازادکردنی موسڵ سەرکەوتوو نابێت و هیچ هەنگاوێکیش نانرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:28 0:00

XS
SM
MD
LG