Accessibility links

کەمال نوری: دەبێت وەزارەتی پەروەردە بڕیارێک لەسەر خوێندنی ئەمساڵ بدات


بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ئەگەر بایکۆت کردنی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی درێژە بکێشێت ئەوا دەبێت وەزارەتی پەروەردە بڕیارێک لەسەر خوێندنی ئەمساڵ بدات.

لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا کەمال نوری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی گوتی " ئەگەر ئەم ڕەوشت درێژە بکێشێت دەبێت وەزارەتی پەروەردە قسەی خۆی هەبێت یان دەوام زیاد بکات لە کاتی پشووداندا یاخود هەر بڕیارێکی تر بێت بەڵام دەبێت بڕیارێک بدات".

سەبارەت بە هەڵوێستی یونیسێف و یونیسکۆ لەسەر خوێندن لە هەرێمی کوردستان بەڕێز نوری دەڵێت " ئەوان خۆیان یەکسەر بڕیار نادەن ئەوان پەیوەندی بە وڵاتەکەوە دەکەن یاخود وڵات خۆی پەیوەندییان پێوە دەکات بۆ ئەوەی لە ڕەوشی خوێندنی وڵاتەکە ئاگاداریان بکاتەوە ئەگەر وڵات یاخود وەزارەتی خوێندن بڕیاری دا ئەو ساڵە بکات بە ساڵی نەخوێندن ئەو کاتە ئەوان هەژماری دەکەن بە ساڵی نەخوێندن".

دوای کۆتاییهاتنی پشووی یەکەم وەرزی خوێندن مامۆستایان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە بڕیاری لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان و نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی بڕیاریان دا هۆڵەکانی خوێندن بایکۆت بکەن تا وەرگرتنی موچەی شەش مانگی ڕابوردوویان.

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێری بەشی کوردەی دەنگی ئەمەریکا ژیار محەمەد سەبارەت بەم ساڵی خوێندن.

XS
SM
MD
LG