سەدان خۆپیشاندەر ڕۆژی یەکشەممە لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر کۆبونەوە و داوای کۆتاییهێنانیان دەکرد بە هێرشەکانی تورکیا دژ بە ملیتانە کوردەکان. میدیا خۆجەیەکان ڕادەگەیەنن لە ئاکامی توندوتیژی چەندین کەس بریندار بوون کە پۆلیسیشی تێدایە.
تورکیا لە مانگی 7 ی ساڵی 2015 وە دەستیکردووە بە هێرشی ئاسمانی لە عێڕاق و سوریا وەکو بەشێک لە شەڕی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا دژ بە داعش. لە سوریا گروپی داعش دەکاتە ئامانج لە کاتێکدا لە عێراق پارتی کرێکارانی کوردستانی کردۆتە ئامانج.