Accessibility links

لە ئەوروپا هەزاران کەس بەشداری لە خۆپیشاندانی دژە ئیسلام دەکەن


هەزاران کەس بەشداری دەکەن لە خۆپیشاندانی دژە ئیسلام و پەنابەر لە چەندی شاری ئەوروپا.

پۆلیس لە درێسدن دەڵێت لەو بڕوایەدان نزیکەی 15 هەزار کەس بەشداری بکەن لەو ڕێپێوانەی کە لەلایەن گروپە نیشتیمان پەروەرە ئەوروپییەکانەوە دەکرێت دژی بەئیسلام کردنی ڕۆژئاوا. ئەم گروپە کە بە ناوە ئەڵمانییەکەی پێجیدا ناسراوە دوو ساڵ لەمەوبەر لە درێسدن سەری هەڵدا و بووە بە سەرچاوەیەک بۆ ڕاکێشانی هەمو گروپەکانی دژ بە پەنابەران.

چاوەڕاوانیش دەکرێت نزیکەی 10 هەزار کەس بەشداری لە خۆپیشاندانی دژ بکەن کە ئەویش لە ئەوبەری ڕوباری ئیلب ئەنجام دەدرێت کە شارەکەی کردووە بە دوو بەشەوە.

خۆپێشاندانی هاوشێوەی ئەوەی پێجیدا بڕیارە لە فەرەنسا، بەریتانیا، پۆلۆنیا، کۆماری چیک و هۆڵەندا ئەنجام بدرێت.

گروپە نەوتەوە پەرستەکانی ئەوروپا خۆشحاڵ نین بە زیاد بوونی پەنابەرانی ئافریکا، ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەوروپا.

XS
SM
MD
LG