Accessibility links

بە هەزاران کەس لە حەلەبەوە بەرەو تورکیا دەڕۆن


دەیان هەزار سوریایی ماڵەکانی خۆیان لە حەلەب جێدەهێڵن بۆ شوێنێکی پارێزاو بۆ تورکیا.

خەڵکی خۆیان دەرباز دەکەن لە کاتێکدا هێرشە ئاسمانییەکانی ڕوسیا لە باکوری سوریا دژ بە ئەو گروپانەی کە هەوڵی دەرکردنی بەشار ئەسەد دەدەن زیاد دەکات.

تورکیا ڕادەگەیەنێت هەزاران سوریایی تر بەرەو سنوری تورکیا بەڕێکەوتوون. تورکیا دەڵیت هەتا ئێستا زیاتر لە 2 ملیۆن و نیو سوریای چوونەتە ناو تورکیاوە لەو کاتەوەی شەڕی ناوخۆی سوریا لە نزیکەی پێنج ساڵ لەمەوبەرەوە دەستیپێکردووە.

بەرپرسی ناتۆ جێنس ستۆلتنبەرگ دەڵێت هێرشە ئاسمانیەکانی ڕوسیا لە سوریا هەوڵەکانی چارەسەری نا لەشکری بۆ شەڕەکە بنکۆڵ دەکات.

XS
SM
MD
LG