Accessibility links

دکتۆر فەرسەت سۆفی: کەمکردنەوەی موچە خراپترین بڕیارە بەڵام بە ناچارییە


دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی
دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی

حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق وەک هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی هەرێم بڕیاری کەمکردنەوەی موچەی داوە بە ڕێژەی جیاواز.

دکتۆر فەرسەت سۆفی، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەوەی ناونراوە پاشەکەوتکردنی موچە کە وەک قەرز لەلای حکومەت دەمێنێتەوە هەرگیز ناچێتە خانەی چاکسازی داراییەوە و هۆکاری ئەم بڕیارەش وەک دەڵێت ئەوەیە کە ئێستا بڕی داهاتی هەرێم نیوەی بڕی موچەیە.

دکتۆر فەرسەت ئاماژەش بەوە دەکات ئەم بڕیارەی حکومەتی هەرێم جێی سەرسوڕمان بووە لەو ڕوانگەیەوەی کاتێک بەشدارییان لە ۆرکشۆپ و کۆبوونەوەکانی بۆ ئامادەکردنی ئەو بڕیارانەکردووە، وەها دانراوە بڕیارەکان بەو شیوەیە بن کە کەمترین زیان بە خەڵکی کەم دەرامەت بگات.

وەک هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی، فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی هەرێم بێجگە لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕاگەیاندنیان بڵاوکردۆتەوە و تیایدا داوای گێڕانەوەی پارەی هەرێم دەکەن واتە ئەو پارانەی براونەتە دەرەوەی هەرێم.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر فەرسەت سۆفی دەڵێت ئەم داوایە داواکاریی فراکسیۆنی پارتیشە لە پەرلەمان بەڵام ئەم هەنگاوە ڕێکار و شێوازی یاسایی خۆیی هەیە و وەک دەڵێت سەرەتا پێویستە بزانرێت ئەو کۆمپانیایانە کامانەن پارەی هەرێمیان بردۆتە دەرەوە و هەروەهاش بزانرێت ئایا بە یاسایی یان بە نا یاسایی ئەو پارانەیان بردۆتە دەرەوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:28 0:00

XS
SM
MD
LG