Accessibility links

بەشیر کاڤاک: بریار دان لەسەر ئەو ڤیدیۆانە کارێکی ئەستەمە بە بێ لێکۆڵینەوەیەکی وورد


Bashir Kavak
Bashir Kavak

لە نێوان ئەو ڤیدیوانەی کە لە رووداوەکەی تیرۆرکردنی پاریزەری کورد تاهیر ئەلچی بڵاو بوەتەوە، بۆ زۆر لایەن گومان درووست بوە ئاخۆ چۆن لەو هەموو تەقەکردنانەدا دژ بە هێرش بەرەکان کەسیان لێ نەکوژراوە.

رۆژنامەوان بەشیر کاڤاک لە بەشی کوردی رادیو سوید لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت" لە راستیدا مرۆڤ کە دەروانێتە ئەو ڤیدیۆانە پرسیاری زۆری بۆ لا درووست دەبێ ئاخو چاوا ئەو دوو کەسەی کە بە ناو کۆڵانەکەدا را دەکەن و تەقەیان لێ دەکرێ و بەو شێوەی مرۆڤ بیر دەکاتەوە کە دەبێ بکەون، کەسیان ناکەون.

سەبارەت بەوەی ئاخۆ ئەو دەمانچانەی بە کار هێنراوون دەکرێ تەنها دەمانچەی دەنگی بن، دەڵی بە راستی شتێکی سەیرە، ئەوندە دەسترێژێ کەس لەو هێرش بەرانە ناکەوێ وە یاخود خوێنیان لێ نایەت.

کاک بەشیر دەشڵێت لە راستیدا کارێکی سەختە کەسێک بێ لێکۆڵینەوەیەکی وورد لەسەر ئەو ڤیدیۆانە بریار بدات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:10 0:00

XS
SM
MD
LG