Accessibility links

قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داعش


ئارام جه‌مال
ئارام جه‌مال

ئەوەی ئەوڕۆکە لەمیدیا جیهانییەکانەوە تێکڕا پەخشدەکرێت و دیمەنە گەورەکەی داگیرکردووە؛ داعش و مەترسییەکانی تیرۆرە. بەڵام غیابی وردبونەوەو و قوڵبوونەوە بە ناو قەیرانە هەرە مەترسیدار و ترسناکەکانی رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی ناوەڕستدا وایکردووە لاسەنگییەکی بەرچاو لەم وێنە زەبەلاحەی تیرۆردا دەربکەوێت. کە بە ڕاوبۆچونی شارەزایان ڕەگوڕیشەی ئەم تیرۆریزمە لەنێو قەیرانە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابورییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە کە رایەڵێکی پەیوەندیداریشە بە قەیرانەکانی خودی خۆرئاواشەوە.

بۆ گفتوگۆکردن لەو بارەیەوە ئاسۆ جەبار لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکاوە گفتوگۆیەکی لەگەڵ چاودێر و چالاکوان ئارام جەمال سابیر دا ئەنجامداوە.

ئارام جەمال سەبارەت بە تیرۆر دەڵێت "تیرۆر زیاد لەڕەگوڕیشەیەکی هەیە، فاکتەری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ مافی هاوڵاتیبوون و دیموکراسی و دەوڵەتی یاسا کە لەم وڵاتانەدا دروستنەبووە، رۆژئاواش بە جیدی ئیشی بۆئەم پڕۆژەیە نەکردووە. بەڵکو ئیشی سەرەکی رۆژئاوا بریتیبوو لەدروستکردنی ئارامی، نەوەک دیموکراسی و مافی مرۆڤ. لەبەرئەوە لەبێدەنگییەکی وادا کە بە زۆر سەپێنراوە بەسەر هاوڵاتیانی ئەو ناوچانەدا، دواتر ئەو فەزایە دروستبووە کە هێزێکی تیرۆریستی وەک داعش بتوانێت تیایدا گەشەبکات و نەشونومابکات".

سەبارەت بە بەهاری عەربی و پەیوەندی قوڵی بە بەهێزکردنی تیرۆر لەلایەن هەندێک وڵاتی ناوچەکەوە ئارام جەمال دەڵێت "پێموایە هەڵتۆقین و دەرکەوتنی تیرۆر بەو قەبارە گەورەیە تۆڵەسەندنەوە و سزادانێکی بەهاری عەرەبی بوو لەلایەن ئەو رژێمە رەجعی و دواکەوتوانەی کە لە ناوچەکەدا هەن بەرامبەر ئەو بزاوتە جەماوەری و خۆرسکەی کە لەئەنجامی فشار و زۆری چەندین ساڵەی رژێمە دیکتاتۆرییەکانی ناوچەکەوە سەریان هەڵدا، کە بە شێوەیەکی باش دوور لەخوێن بە بەراورد بەو قوربانیانەی کە لەتیرۆر دەکەوێتەوە توانیان رژێمەکان بگۆڕن. بەڵام کۆمەڵێک رژێم ماون کە ئێستاکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بۆخۆیان سەرچاوەی تیرۆرن".

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:47 0:00

XS
SM
MD
LG