Accessibility links

لۆردێکی شەڕی ئەفغانستان دەڵێت دەکرێت ئاشتی لە وڵاتەکە سەقامگیر بکرێت


پاش زیاتر لە 40 ساڵی شەڕ، یەکێک لە بەناوبانگترین لۆردەکانی شەڕ، کە لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە تیرۆرستی جیهانی ناسراوەو لە لیستی ڕەشی نەتەوە یەکگرتووەکانیشدایە، دەیەوێت لە تاریکی دەربچێت.

گولبەدین حیکمەتیار کە ئێستا تەمەنەی لە کۆتایی 60تەکاندایە دەڵێت ئاشتییەکی ڕاستەقینەو ڕەوا دەخوازێت، بەڵام چەند مەرجێکی هەیە کە ڕەنگە حکومەتی کابول ڕازی نەبێت. مەرجەکانی بریتین لە کشانەوەی هەمو هێزێکی بیانی لە ئەفغانستان و هەڵبژاردنی نوێ لە ساڵی 2016 دا.

ئەم لێدوانە ڕەنگدانەوەی هەوڵەکانی حیکمەتیارە بۆ کاریگەری نوێ و بەدەستهێانی پشتیوانی زیاتری لە سیاسەتی ئەفغانستاندا.

حیکمەتیار ڕایگەیاندووە دەشێ ئاشتی سەقامگیر بێت و دەشێ شەڕو پێکدادان کۆتایی پێ بێت ئەگەر داگیرکردنی وڵاتەکە تەواو بێت و هێزی بیانی لە وڵاتەکە دەربچن و ماف بدرێت بە گەلی ئەفغانی داهاتوی خۆیان هەڵبژرێرن و حکومەتێک بە پێی خواستی خۆیان پێکبهێنن.

XS
SM
MD
LG