Accessibility links

سالار پاشایی: لە ڕۆژهەڵاتدا توندوتیژی بە پیرۆزکراو سەرلەنوێ تێرۆریزم تیۆریزە دەکات


سالار پاشایی
سالار پاشایی

لەگەڵ بەردەوامی هەوڵەکان بۆ لەناوبردن یان کەمکردنەوەی دیاردەکانی تێرۆریزم بەڵام هێشتاش تێرۆر بەردەوامە لە جموجۆڵ و نیشاندانی ئامادەیی خۆی لە کۆمەڵگاکاندا.

ئەم هەوڵانە هەر تەنها لایەنی لەشکری نییە و ژمارەیەک ڕەهەندی تریشی لە خۆ گرتووە لەوانە نیشاندانی جیاوازی خوێندنەوەکانی تێرۆر بۆ ئامانجەکان و هەروەهاش بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردەیە لە ڕووی تێگەیشتن لە رەهەندی بە پیرۆزکردن.

سالار پاشایی، چاودێری سیاسی دەڵێت لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا و بە تایبەتیش لە کۆمەڵگا دواکەوتووەکاندا دۆسێی تێرۆر ڕاستەوخۆ گرێدراوی ئاین و ئاینزاکانە و هەروەهاش گرێدراوی دەسەڵات و پەرەپێدان و دامەزراندنی دەسەڵاتە و دەشڵێت یەکێک لە فاکتەرەکانی لەم دۆسێیەدا ڕۆڵ دەگێڕێت دواکەوتوویی ئەو کۆمەڵگایانەیە کە بەپێی پێویست ڕووەو دنیایەکی کراوەی دیموکراتی هەنگاویان نەناوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز پاشایی ئاماژەش بەوە دەکات بەردەوامی دان بە توندوتیژییەکان لە کۆمەڵگاکاندا، لە درێژماوەدا کاریگەری نەرێنی خۆی بەسەر باری سایکۆلۆژی بە ملیۆنان خەڵکەوە جێدەهێڵێت و دەشڵێت ئەم کاریگەرییە ڕۆ دەچیتە ناو بنەماڵەکانیشەوە جا ئایا لە ئاکامی شەڕی دژی تێرۆریزم بێت یانیش لە ڕێی تیۆریزەکردنی خەلافەتی ئیسلامییەوە بێت.

سالار پاشایی دەڵێت لەم سەروەختەدا تێرۆریزم زیاتر سەرنجەکانی بەلای ڕێکخراوە توندڕەوە سوننە ئاینزاکاندا ڕاکێشاوە، هەرچەندە ئاینزای شیعەش بەشی خۆی خوێندنەوەی توندڕەوانەی هەیە و دەشکرێت کۆماری ئیسلامی ئێران وەها دابنرێت لە هەموو لایەک زیاتر پاڵپشتی تێرۆریزمی شیعەی کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتوویژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:27 0:00

XS
SM
MD
LG