Accessibility links

مێزگرد : تێرۆر لە ئەوروپا


زنجیرە هێرشە تێرۆکارییەکانی لە پاریس ڕوویاندا و وەک دەگوترێت نزیکەی 140 کەسی تیادا کوژران، ئەو مۆتەکەیە بوو کە چەندان ساڵە دەزگا ئاسایشیەکانی ئەوروپا باسی لێوە دەکەن.

یەکێک لە پرسیارەکان ئەوەیە بۆ لە ئێستادا تێرۆریستان ئەوروپا دەکەنە ئامانج و نیشانە بۆ هێرشەکانیان، ئایا هەر تەنها یەکێکە لە بەرەنجامە نەخوازراوەکانی قەیرانی ناوخۆیی سوریا؟

عەلی کەریمی
عەلی کەریمی

زۆرێک لەو بڕوایەدان ئەم هێرشانەی ئیسلامییە جیهادییەکان وەها دەکات ئەوروپا بە گشتی سنورەکانی خۆی بە تەواوتی کۆنترۆڵ بکات و نەک هەر ئەوەندەش بەڵکو دەشبێت سنورەکانی نێوان وڵاتەکانی ئەوروپاش بە تەواوی پارێزراو بن.

میوانەکانی مێزگرد:
عەلی کەریمی، نوسەر و لێکۆڵەر

جەعفەر حامیدی، نوسەر و لێکۆڵەر

ئەم جۆرە ڕوانینەش پاش ئەوە دێت وەک سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان پێکردووە یەکێک لە هێرشبەرە خۆکوژەکانی فەڕەنسا کۆچبەرێک بووە کە تازە و لەگەڵ ئەم شەپۆلی کۆچکردنەدا گەیشتۆتە ئەوروپا.

جه‌عفه‌ر حامیدی
جه‌عفه‌ر حامیدی

لە کاتێکداتێرۆر هەڕەشە و مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی جیهانی بەڵام بەرسڤی وڵاتان جیاوازە لە چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزمدا. ئەم جیاوازییە بۆ هەیە؟

ئایا ئەم هێرشانە ئەو جۆرە پەیامانە دەدەن کە هەوڵەکان بۆ بنەبڕکردن یان کەمکردنەوەی جموجۆڵە تێرۆریستییەکان زۆر زیاتر لەوە درێژە دەکێشێت کە چاوەڕوان دەکرێت؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسی تریش لە دەقی مێزگردکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:23:27 0:00

XS
SM
MD
LG