Accessibility links

حاجی کاروان: دەسەڵاتی سیاسی کوردی لە پەیامی خۆپیشاندەران تێدەگات بەڵام خۆی لێ لادەدات


حاجی کاروان
حاجی کاروان

حاجی کاروان ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی پەرلەمان ڕادەگەیەنێت وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە چارەسەر نەکردنی قەیرانەکان لە هەرێم.

حاجی کاروان دەڵێت دەزانێت کە دەست لە کار کێشانەوەکەی هیچ شتێک لە ڕەوشی سیاسی هەرێم ناگۆڕێت چونکە بڕیار لای لایەن و سەرکردە سیاسیەکانە و دەشڵێت "بەڵام دەبێت هەموومان هەڵوێستمان هەبێت بەرامبەر ئەم سەرکردە سیاسیانەی کە چارەنوسی ئەم میللەتەیان لەبەردەستە."

حاجی کاروان کە لە پەرلەمان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بوو، ئاماژەش بەوە دەکات ئەو خەڵکەی دەنگیان پێداوە ئێستا لەناو کۆمەڵێک گرفتدا دەژین، سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە و ڕەوشە سیاسییەکە بەرەو قۆناغێکی ئێجگار ترسناک دەچێت لە کاتێکدا نوێنەرەکەیان لە پەرلەماندا کە نەتوانێت هیچیان بۆ بکات، ئیتر ئەوە چ جۆرە نوێنەرایەتییەک دەبێت؟!

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، حاجی کاروان دەڵێت پێدەچێت کە کۆبوونەوەکانی پێنج لایەنەکە لەسەر قەیرانەکان بە قەیرانی پۆستی سەرۆکی هەرێمیشەوە گەیشتبنە بنبەست هەر بۆیە وەک دەڵێت ئیتر پێویستە ئەم دۆسێیانە ببرێنەوە پەرلەمان بۆ یەکلاکردنەوەیان.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:10 0:00

XS
SM
MD
LG