کەمال رەئوف دەڵێت دەرکەوت کە چارەسەری قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی دانوسان بێ ئاکام دەبێت و بە ئەنجام ناگات. دەشڵێت رەنگە لایەن سیاسیەکانی هەرێم بە تایبەت چوار لایەنەکەی یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی سود لەم نارەزاییەی موچەخۆران وەرگرن و وەک کارتێکی گوشار بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستان بەکاری بێنن. ئەوانەی نارزەزییەکان ئەنجام دەدەن و تەنانەت پارتە سیاسیەکان بەرچاویان رون نیە کە ئایا بۆچی موچە نادرێت. ئایا حکومەتی هەرێـمی کوردستان پارەی هەیە و نەدانی موچە وەک سزای سیاسی و کارتێک لە بەرامبەر چەند لایەنێکی سیاسی بەکار دێنێت. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە دەنگی ئەمریکاوە لەگەڵ بەڕێز کەمال رەئوف سەرنوسەری گۆڤاری شار سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.