میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی لە رۆژی سێشەممە ووتی لە دەر ئەنجامی هێڕشەکانی بە موشەکەدا لە باشوری یەمەن 15 سەرباز کوژران، لە نێوانیان هێزی یەمەنی و ئەندامانی هاوپەیمانی بە رێبەرایەتی عەرەبستابی سعودی کە پشتێوانیان لێ دەکات.
ئاژانسی پەیام و نووچەی فەرمی WAM کۆێ مردنەکان راگەیاند و سەرهەڵداوانی هوتی کە بۆ ماوەی فەرەتر لە ساڵێکدایە لە شەڕی حکومەتی یەمەن دان لە هێڕشەکانی شاری بەندەری عەدەن تاوانبار کرد. مێرنشینەکانی یەکگرتووی عەرەبی ئەندامی هاوپەیمانی بە رێبەرایەتی عەرەبستانی سعودی دایە کە شەڕی سەرهەڵداوەکان دەکەن.
کاربەدەستانی یەمەنی و دانیشتووان ووتیان هێڕشبەرەکان ئارپیجیان هاوێشتون کە یەکێکیان لە دەرگای هۆتێلێکی داوە کە لە لایەن رێبەری یەمەنی وە بە کار دێت لەو کاتەی لە هەندەران لە مانگی 7 لە عەرەبستانی سعودی گەراوەتەوە و موشەکێکی تر ئامانجی ساختمانانێک بوە کە بۆ شوێنی هێزەکانی کەنداوی سەر بە حکومەتە.