گروپی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارەتی خۆی راگەیاندن بۆ یەکێک لە چەندین لە تەقینەوەکانی رۆژی دووشەممەدا لە سەرتاسەری عێراق کە بوە هۆی کوشتنی بە لای کەم 57 کەس.
گروپی توندرەوەکانی سوننی لە رۆژی سێشەممە ووتی ئامانجیان شیعەکان بوە بە تەقینەوەی ئۆتۆمۆبیلێکی بۆمبرێژکراوو لە بازارێکدا لە شارۆچکەی ئەلزوبێر نزیک بەسرە لە باشوری عێراق.
کوشنندەترین هێvش لە خالس روویدا کە شارۆچکەیەکی بە زۆرینە شیعەیەلە 80 کم باکۆری رۆژهەڵاتی بەغدا. لەو تەقینەوەدا 35 کەس کوژران.
هەر وەها لە تەقینەوەیەکی تردا لە ناوچەی حوسەینیە لە دەرەوەی بەغدا 12 کەس کوژران.
کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل و لەشکەری عێراقی لە ماوەی ساڵی رابردوودا بە هۆd تیرۆریسم و شەری چەکداری بە زۆری چوە سەرەوە پاش ئەوەی دەوڵەتی ئیسلامی دەستی بەسەر بەشێکی زۆری باکور و رۆژئاوای وڵاتەکەدا گرت، بەڵام لە یەکەمین نۆ مانگی ئەمساڵدا کەمێکی هاتووەتە خوارەوە.
بە پێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان لەم کاتەدا و لە ساڵی 2014 نزیکەی 12 هەزار بەرامبەر بە 10 هەزار لەم ساڵدا لە عێراقدا کوژراون.