Accessibility links

بەهۆی زنجیرەیەک تەقینەوە لە عێراق دەیان کەس دەکوژرێن


بەهۆی زنجیرەیەک تەقینەوە ڕۆژی دووشەممە لە سەرانسەری عێراق بەلایەنی کەم 36 کەس کوژراون و دەیان کەسی تریش بریندار بوون لە کاتێکدا حکومەت بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی بۆ شەڕی دژ بە توندڕەوان لە سەرانسەری وڵاتەکە.

گەورەترین تەقینەوەیان لە شارۆچکەی خاڵسی پارێزگای دیالە ڕوویدا کە تیایدا 12 کەس کوژران و 30 کەسیش بریندار بوون لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شەقامێکی قەرەباڵغدا تەقییەوە.

کاربەدەستێکی باڵای پۆلیس لە بەسڕە ڕادەگەیەنێت ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراو لە شەقامێکی بازرگانیدا تەقیوەتەوە بەلایەنی کەم 10 کەس کوژراون . جەبار ئەلسەعدی بەرپرسی ئاسایشی پارێزگای بەسڕە دەڵێت تەقینەوەکە لە ناوچەی ئەلزوبێر ڕوویدا. بەلایەنی کەم 25 کەسیش بریندار بوون.

لە بەغدای پایتەختیش پۆلیس دەڵێت بەلایەنی کەم 14 کەس کوژراون بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی حسێنییەی بەغدا.

XS
SM
MD
LG