Accessibility links

کەمال چۆمانی: لە درێژ مەودادا پێویست ناکات ڕۆژئاوا داوای مانەوەی بەشار ئەلئەسەد بکات


ڕوسیا سورە لەسەر هەڵوێستی خۆی و پەیمانیش دەدات بەردەوام بێت لەسەر بۆردومان کردنی دەوڵەتی ئیسلامی تێرۆریست و ڕێکخراوە تێرۆریستیەکانی تریش لە باکوری سوریادا.

هاوکات وڵاتانی ئەوروپا و ژمارەیەک وڵاتی تریش هاوڕان لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا و داوا لە مۆسکۆ دەکەن بۆردومانەکانی بۆسەر ڕێکخراوەکانی سەرهەڵداوان ڕابگرێت.

ئەم داوایەش لە ڕاگەیاندنە هاوبەشەکەی بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، قەتەر، عەرەبستانی سعودیە، تورکیا و وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکادا ئاماژەی پێکراوە.

کەمال چۆمانی نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت هەر لە سەرەتای قەیرانی سوریاوە، ڕوسیا بەشداری لەم ڕەوشەی سوریادا هەبووە و بەردەوام پشتیوانی لە بەشار ئەلئەسەد سەرۆکی سوریا کردووە و یەکێکیشە لەو هێزانەی بەشار ئەلئەسەدی لە دەسەڵاتدا هێشتۆتەوە و دەشڵێت ئەم بەشدارییەی ڕوسیا لە ڕەوشی سوریادا لەو ڕووەوە گرنگە کە تا ئەندازەیەک لەگەڵ تورکیادا نەیاری یەکترن و پێشتریش ئانکەرە دەیویست هەرێمێکی دژە فڕین لە سوریادا دابنێت بەڵام بە هاتنی ڕوسیا بۆ ناو سوریا ئەو خەونەی تورکیا کۆتایی پێهات.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز چۆمانی ئاماژەش بەوە دەکات کورد لە ڕۆژئاوا نابێتە بەشێک لە ململانێی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن و دەشڵێت بەردەوام لە ڕۆژئاوای کوردستان کار لەسەر سیاسەتی هێڵی سێهەم دەکات و ناخوازێت ببێتە بەشێک لە ململانێکانی نێوان دوو لایەن و دەڵێت ئەوەش گرنگە ڕۆژئاوا ئەو دیدە پێشبخات کە لە درێژ مەودادا نایەوێت بەشار ئەلئەسەد بمێنێتەوە، تا بتوانێت لایەنە ناکۆکەکان و بە تایبەتی ئۆپزسیۆنی سوریا لە خۆی نیگەران نەکات.

سەبارەت بە ڕۆڵی تورکیا وەک کەمال چۆمانی باسی دەکات تا ڕادەیەک ڕۆڵی هەیە لە سوریادا بەڵام تا ئێستا دژایەتییەکی بەردەوامی دەوڵەتی ئیسلامی نەکردووە و دەشڵێت نە ئەمریکا و نە ئێران و نە ڕوسیاش دژایەتی یەپەگە ناکەن بەڵکو هاوپەیمانی ڕۆژئاوای کوردستانن هەروەهاشوێڕای ناکۆکییەکانی نێوانیان بەڵام تەبان لەسەر ئەوەی ڕاستەوخۆ چەک بدرێتە یەپەگە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:23 0:00

XS
SM
MD
LG