ڕۆژی یەکشەممە هەڵمەتی کوتان دژ بە نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. ئەم هەڵمەتە 5 ڕۆژ بەردەوام دەبێت. ئامانج لەم هەڵمەتە کوتانی هەمو منداڵانی تەمەن 1 ڕۆژ هەتا 5 ساڵانە.
لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان قارەمان جەوهەر کارمەندی وەزارەتەکە بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئەم هەڵمەتە 850 هەزار منداڵ لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە تەمەنیان لە خوار پێنج ساڵانەوەیە.
گوتیشی خۆشبەختانە نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان هەتا ئێستا لە کوردستان توشی هیچ منداڵیک نەبووە.
زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان عومەر فەرهادی ببیستن.