Accessibility links

کاوە قورەیشی: وەرگرتنی پەنابەران لە ئەڵمانیا بە هۆێ ئەوەی وڵاتێکی بە هێزە و پێویستی بە هێزی کارە


Kaveh Ghoreshi
Kaveh Ghoreshi

دیارە یەکێک لە هەرە گرفتە گەورەکان کە روبەرووی وڵاتانی ئەوروپایی بوەتەوە کێشەی کۆچبەری و پەنابەرانە. وەکو لێکۆڵەران باس دەکەن ئەمەریکا کە راستەوخۆ دەستی هەیە لەو وڵاتانەی گیرودەی شەرە و بەرپرسیاریەتیەکی زۆرتری لە ئەستۆدایە، هۆێ چیە ئەڵمانیا باوەشی بۆ ئەو کۆچبەرانە کردوەتەوە.

.
.

رۆژنامەنووس کاوە قورەیشی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" شیانی چەندین هۆکارە ، کە گرنگترینیان ئەوەیە ئەڵمانیا وڵاتێکی دەولەمەند و بە هێزە و پتەوپاییەیەکی باشی هەیە لە نێوان ئەو وڵاتانەی هاوشێوەی خۆێن لە ئەوروپا بەگشتی و رۆژئاوا ، هەر وەها ئەلمانیا وڵاتێکە کە زۆر پێویستی بە هێزی کار هەیە وە بە بەردەوامی ئەم پێویستیە روو لە بەرزبووندایە. کاک کاوە هەر وەها دەڵێت کێشەی پەنابەران و کۆچبەری بە هۆێ ئەو مێژوویەی ئەڵمانیا هەیەتی بە بەردەوامی کێشەیەکی سەرەکی و بابەتی رۆژ بوە و لە چەند ساڵی پێش کە رووداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەستیپێکردووە بە تاێبەتی دووای سەرهەڵدانی داعش، لە ئەڵمانیا شەپۆلێکی راستخوازی و راستگەرایی هاتوەتە ئاراوە کە ئەمانە دژی هاتنی پەنابەرن وە پێیان وایە و دەڵێن هاتنی پەنابەر بە تاێبەت لە وڵاتانی موسڵمانەوە دەبێتە هۆێ بە ئیسلامیکردنی کۆمەڵگای رۆژئاوا ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:36 0:00

XS
SM
MD
LG