Accessibility links

یاریدەدەری ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی: هێشـتا کۆبووەکان وەهایان لێ نەهاتووە کە بێ هیوا بین


هەر چوار لایەنەکە (بزوتنەوەی گۆڕان، یەکێتی نیشـتمانی کوردسـتان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردسـتان، کۆمەڵی ئیسلامی کوردسـتان) بە مەبەستی دیاریکردنی یەک هەڵوێسـتیان لەسەر پـرسی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ کۆبوونەوەی یەکشەممەی داهاتوو، ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشـتمانی کوردسـتان لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە.

دکتۆر محەمەد ئەحمەد یاریدەدەری ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردسـتان کە بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کردبوو بۆ دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان بووە، بۆیە زیاتر ڕاوێژکاریـیانە بووە تاوەکو کۆبوونەوەکان چۆن ئەنجام بدەین و هەر تەنها کۆبوونەوە نەبێت.

گوتیشی هێشـتا کۆبووەکان وەهایان لێ نەهاتووە کە بێ هیوا بن و کۆبوونەوەکان بوەستێنن، بەڵکو ئەکرێت چەند جارێـکی دیکەش کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەنجام بدەن بەو هیوایەی نەرمیـیەک یان گۆڕانکاریـیەک بـبێت و بتوانن یاسای سەرۆکایەتی هەمواربکەنەوە و پارێزگاری لە سەقامگیری هەرێم بکەن.

درێژەی لێدوانەکە لەم فایلە دەنگیـیەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:27 0:00

XS
SM
MD
LG