Accessibility links

کەمال چۆمانی: پێدەچێت دەنگەکانی هەدەپە لە هەڵبژاردنی پێشوەختی تورکیادا بە ڕێژەیەکی دیاریکراو زیاد بکات


کەمال چۆمانی
کەمال چۆمانی

تورکیا لەبەردەم هەڵبژاردنی پێشوەختدایە و وەک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی وڵاتەکە داوای کردووە پێویستە لە مانگی یازدەدا ئەو هەڵبژاردنە بکرێت.

لایەنە سیاسیەکانی تورکیا لە پاش هەڵبژاردنەکەی مانگی 6 ی ڕابردوو نەیانروانی حکومەتێکی هاوپەیمانی پێکبهێنن، کە لەو هەڵبژاردنەدا پارتی داد و گەشەپێدان پاشەکشەیەکی بەرچاوی کرد لە ڕێژەی دەنگەکانیدا.

کەمال چۆمانی، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت لەوبڕوایەدا نییە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەخت گۆڕانێکی ئەوتۆی بەسەردا بێت و دەشڵێت لەوانەشە لایەنەکانی تورکیا بگەیشتنایەتە ڕێکەوتن ئەگەر هاتبا و لە ڕێی دەستورییەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان داوای لە جەهەپە بکردبا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەڵام ئەردۆغان خۆی سەپاند و دەسەڵاتەکانی خۆی بەکارهێنا تا ئەم دەرفەتە نەدرێتە جەهەپە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز چۆمانی ئاماژەش بەوە دەکات لەوبڕوایەدا نییە هەر سەرۆکی تورکیا و هەمیش پارتی داد و گەشەپێدان بتوانن لەم ماوە کورتەدا تا هەڵبژاردن سیاسەتەکانی خۆیان بگۆڕن چونکە وەک دەڵێت پێیان وایە بەهۆی توندکردنی سیاسەتەکانیان و بەتایبەتیش بەرامبەر پارتی کرێکارانی کوردستان ئیدی ڕێژەی دەنگدەرانیان زیاد دەبێت لەناو ناسیۆنالیستە تورکەکاندا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:40 0:00

XS
SM
MD
LG