Accessibility links

لاوازبوونی داعش و سەرهەڵدانەوەی گروپەکانی سەر بە ئەلقاعیدە


.
.

تەنها سەرنجی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هەندێک لە هاوپەیمانانی بۆ شكستپێدانی گروپی بەناوی دەوڵەتی ئیسلامی وا دیارە بەرهەڵستی سەرەکی گروپەکە دەبوژێنێتەوە.

کاربەدەستانی موخابەراتی ئەمەریکا دەڵێن سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا بەرەو لاوازی چوون، گروپی جەبهەت ئەلنوسرەی سەر بە ئلقاعیدە بوژاوەتەوە، بەشێوەیەکی بەچاو خۆی ڕێکخستۆتەوە وەکو و ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە شەڕی داهاتوی سوریادا.

کاربەدەستێکی دەزگای موخابەراتی ئەمەریکا بە مەرجێگ کە ناوی ئاشکرا نەکرێت بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، بەرەی نوسڕە ناکۆکییەکانی سوریا دەقۆزێتەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانی ئەلقاعیدە، ئەو بەردەوام شەڕ دژ بە هێزە ناوخۆییەکان دەکات هەا ئەوکاتەی لەگەڵ ئەجێندای گروپەکەدا بگونجێت.

کاربەدەستەکە دەشڵێت " شتێکی سەرسوڕهێنەر نابێت ئەگەر بەرەی نوسڕە بەردەوام هەوڵ بدات دەرفەتەکان بقۆزێتەوە بۆ بەهێزکردنی پێگەی دوابەدوای ئەوەی پارەکە دابەزیبوو".

ئەم سەرهەڵدانەوەی جەبهەت ئەلنوسڕە پێشبینی نەدەکرا بەهۆی ڕووداوەکانی پارەکە لە سوریا کاتێک ئەو گروپە تیرۆرستییە شاری دێرئەلزوری دا بە دەستەوە لە بری ئەوەی شەڕی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی بکات.

جەبهەت ئەلنوسڕە نەک تەنها لە ناو نەچوو بەڵکو شارەزایان دەڵێن دەستڕاگەیشتنی بە توندڕەوەکانی تری سوریا دووهێند بووە، تەنانەت سیستەمی دادگای دامەزراندووە بۆ ناوبژیکردن و چارەسەرکرندی کێشەکان تا بتوانێت لایەنە جیاوازەکان کۆبکاتەوە لە هەوڵەکانیان بۆ لابردنی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد.

لە هەمانکاتدا ڕێبەرانی نوسڕە سەرنج دەخەنە سەر دامەزراندنی بنکەیەکی بچووکتری ئۆپەراسیۆنەکانیان کە بۆ ئەم مەبەستەش ئیدلبی ڕۆژئاوای سوریایان هەڵبژاردووە.

لێکۆڵەر جولی شەین لە پرۆژەی لەناوبردنی توندڕەوی دەڵێت بەرەی نوسڕەو هاوپەیمانانیان کۆنتڕۆڵیان لەدەستدا ماوە و ڕێبەرەکانیشی ڕێگایەکی نوێیان بۆ بەهێزکردنیان دۆزیوەتەوە.

گروپەکە چەکی زیاتر لە ڕێگای بازرگانی نایاسای و مەیدانی شەڕ بەدەست دەهێنێت، دەستیشی گرتووە بەسەر موشەکی دژە تانکی یەکەکانی سەرهەڵداوان بە پشتیوانی ئەمەریکا.

لە کاتێکدا ڕەنگە بەهێزتر ببێت، بەڵام کاربەدەستانی موخابەراتی ئەمەریکا دەڵێت هێشتاش جەبهەت ئەلنوسڕە بەئەندازەی دەوڵەتی ئیسلامی بەرهەڵستی گەورە نییە، مەزەندە دەکرێت بەرەی نوسڕە لەسەرەتای ئەمساڵدا 5 هەزار چەکداری هەبووە. بەڵام ئەمەریکا لەو بڕوایەدایە داعش 20 بۆ 30 هەزار چەکداری هەیە.

بۆی هەیە ئەم ژمارانە هەڵەشی تێدابێت تامس جۆسلن لە ڕێکخراوی بەرگری بۆ دیموکراسی و سەرنوسەری گۆڤاری دەی لۆنگ وار دەڵێت مەحاڵە ژمارەکان بە تەواوەتی بزانرێت.

جۆسلن دەشڵێت ئامارەکانی کە دەزگای موخابەراتی ئەمەریکا مەزەندەی دەکات بۆ هێزی ناوچەکە زۆر تەواو نییە ئەمە تەنها بە ڕەچاوگرتنی ئاستی شەڕەکان و ئاستی ئەو ناوچانەیە کە لە ژێر دەستیاندایە.

کەسانی تر هۆشداری دەدەن ئەوەی کە جەبهەت ئەلنوسڕە مەترسیدار تر دەکات ئەو ستراتیژیەتەیە کە گرنگی ژمارەو ناوچەیان کەم دەکاتەوە.

شارەزای کاروباری سوریا جەنێفەر کافاریلا لە ئینستتوتی لێکۆڵینەوەی شەڕ دەڵێت "نوسرە ئەو ناوچەیەی لە دێر ئەلزور گۆڕییەوە بە تۆڕەکان لە ڕۆژئاوای سوریا، و بەڕاستی بە هێزی ئەو تۆڕانە بوو نوسرە توانیویەتی بەرەوپێش بڕوات".

کافاریلا دەشڵێت کاتێک لە هێرشەکاندا لەگەڵ گروپێکی تری سەرهەڵداو بەشداری دەکات وەکو، گروپی ئەحرار ئەلشام ، جەبهەت ئەلنوسڕە ڕۆڵێکی سەرەکیتر دەگێڕێت. سود لە ئەزمونەکانی و شەڕکەرە مەشقپێکراوەکانی دەبینێت.

نوسڕە ڕۆڵێکی کاریگەرانە دەگەێڕێت لەگەڵ زۆربەی گروپە سەرهەڵداوەکانی سوریادا کە شەری دژ بە بەشار ئەسەد دەکەن.

هەڕەشەکانی کە لەلایەن ئەلقاعیدە و گروەپە هاوپەیمانەکانی لە سوریا هەن، لەلایەن وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە درکی پێکراوە، کە هێرشی ئاسامانی دژ بە بنکەکانی گروپی بەناوی خۆراسان کردووە.

یەکێک لە هێرشەکانی ئەم دواییانە کە لە 28 ی مانگی 7 ڕوویدا بە پێی کاربەدەستانی لەشکری ئەمەریکا بنکەی تاکتیکی و ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک سەلقین پێکابوو لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا.

براین مایکلن ژنکینس شارەزای کاروباری تیرۆرسم لە ڕێکخراوی ڕەند دەڵێت لەو بڕوایەدا نیم کاتێک ئێمە دەڕوانینە هەڵمەتەکان جیاوازی بەرچاو لە نێوان ئەل نوسرەو داعشدا نەبووە.

دەشڵێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی تری ئەمەریکا و هاوپەیمانانیدا هێرش کراوەتە سەر هەردوو گروپ و هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی چوونی تونڕەوانی بیانی بۆ ناو سوریا و عێراق لە ڕاستیدا وەکو یەک پەیوەندی ئەلنوسڕەو داعش دەگرێتەوە.

بەڵام جێنفەر کافاریلا نیگەرانی ئەوەی هەیە کە دۆخێکی وا لە ناو سوریادا دروست بووە جەبهەت ئەلنوسڕە سودی لێ وەردەگرێت.

دەڵێت بەری نوسڕە هەڵمەتێکی هەبووە کە تیایدا وێناکردنی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی کردبو بە کرۆکی بابەتەکە بەو مەبەستەی وەها نیشانی بدات کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هاوپەیمانی ڕژێمی ئەسەد بێت. بەرەی نوسرە مشتومڕیەتی لەسەر ئەوەی ئەمەریکا کار لەگەڵ ئێراندا دەکات بۆ شکاندنی گەلی سوریا و بەمەش نوسرە سەرنج بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت.

لە کاتێکدا لە هەندێک شوێنی کە جەبهەت ئەلنوسرە لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی کاردەکات، وەکو ناوچەکانی دەوروبەری دیمەش و حەلەب، زۆر کەس دەڵێن مەبەستەکانی نابێت وەلاوەبنرێت.

شارەزای بواری تیرۆل لە زانکۆی نۆرت ئیسترن ، ماکس ئەبراهم بە ڕێگای سکایپ بە دەنگی ئەمەریکای گوت "لە کاتێکدا دەوڵەتی ئیسلامی لاوازتر دەبێت لایەنەکانی سەربە ئەلقاعیدە سود وەردەگرن، ئایە ئەمان خۆیان میانەڕەو دەکەن یان دەستدەگرن بەسەر یاخی بوونی ئیسلامیدا؟"

XS
SM
MD
LG