Accessibility links

دکتۆر دارا موحەمەد: ئەوەی بڕیارە وەک سازان بکرێت لە نێوان لایەنەکانی هەرێمدا لەوانەیە ڕووبەڕروی ژمارەیەک بەربەست ببێتەوە


دکتۆر دارا موحەمەد
دکتۆر دارا موحەمەد

کۆبوونەوەکانی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی هەرێم کە بە قەیرانی سەرۆکایەتی ناودێر دەکرێت بەڵام یەکێک لەو پرسیارانەی ڕۆژانە دەکرێت ئەوەیە ئایا ئەم لایەنانە دەخوازن سازش بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم.

دکتۆر دارا موحەمەد، پسپۆڕی فەلسەفەی سیاسی دەڵێت لە ڕاستیدا هۆکاری ئەوەی تا ئێستا لایەنەکان نەگەیشتونەتە ڕێکەوتن پەیوەندی هەیە بە سەرنەگرتنی دانیشتنەکەی هەفتەی ڕابردووی پەرلەمانەوە و دەشڵێت ئەو سازشەی هەوڵی بۆ دەدرێت و کۆبوونەوەکانی لەسەر دەکرێن پرۆسەیەکی گونجاو نییە لەو ڕوانگەیەوەی لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک دامەزراوەی یاسایی هەن لەوانە پەرلەمان کە پێویستە ئەم دامەزراوانە ئیشی خۆیان بکەن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر دارا موحەمەد ئاماژەش بەوە دەکات زانیاری ڕاست و دروست لە شوێنی کۆبوونەوەی 5 لایەنەکە نییە و هاووڵاتیان لە هەرێم هەر تەنها ئەوەندە دەزانن کە لە میدیاکانەوە باس دەکرێن و ئەمەش بە گرفت باس دەکات و دەشڵێت هاتنە دەرەوە لە کۆبوونەوەکاندا یان نەهاتنە دەرەوەی ئەو لایەنانەی جەخت دەکەنەوە لەوەی نابێت گەڕی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ دوو ساڵی تر درێژ بکرێتەوە دەشێت پەیوەندی بەوەوە هەبێت کە دەیانەوێت جۆرێک لە ڕێککەوتن دروست بکەن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:21 0:00

XS
SM
MD
LG