Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: تەرزە جاف


تەرزە جاف
تەرزە جاف

شیعر ژانرێکە کە خاوەن مێژوویەکی دێرین و خاوەنی کاریگەرییەکی تایبەتە لەسەر مرۆڤەکان، لە سەروەختە جیاوازەکاندا ژیارێک بۆ مرۆڤ دەڕەخسێنێت تا ببێتە خەڵوەتێک بۆ یاریکردنی هەست و نەستی مرۆڤەکان و بیرکردنەوە لە ژیان.

شیعر هەمیشە ئەو ژانرە فەرهەنگیە بووە کە نەتەوەکان ناسنامەی خۆیانی پێ نیشان دەدەن و هەر بۆیەشە لەم تەمەنە دێرینەی شیعردا چەندان جۆر گۆڕانکاری بە خۆیەوە دەبینێت و هەر ئەمەشە وەها دەکات بڵێین قۆناغە جیاوازەکانی شیعر، ئاماژەیەکی دروستن بۆ ئەزموونەکانی ژیان و هەروەها پەرەسەندنەکانی هزریش لە کۆمەڵگاکاندا.

تەرزە جاف
تەرزە جاف

تەرزە جاف ، هەمیشە وەهابووە و بڕواشی بەوەیە کەم بنوسرێت باشترە لەوەی لە ماوەیەکی دیاریکرادا ژمارەیەک دەق بنوسیت بەبێ ئەوەی لە هزری خوێنەردا بمێننەوە یانیش بەبێ ئەوەی پرسیارە گەورەکان لای خوێنەران دروست بکات.

ژیاری شیعر لای تەرزە جاف تا ئەندازەیەکی بەرچاو تانوپۆیەکی خەمباری پێوە دیارە بە شێوەیەک لەگەڵ ئاهە شیعریەکانیدا هیوایەک بۆ ئایندە هەیە.

لازۆ ئازاد کە یەکێکە لە دەنگە ناسراو و بوێرەکانی شیعر لەسەر میوانی بەرنامەی (ژیان لە فەرهەنگدا) دەڵێت "تەرزە دەنگێکی ژنانەی نەرم و جارجار توڕەشە کە ڕەنگە کەشوهەوای ژیان کردن لە نیشتیمان ئەمە توڕەیی نەک لە ناو ئەو خانمەدا کە بە زۆرینەی تێکستەکانییەوە دیارە، بەڵکو لە زۆرینەی خانمە نوسەرەکاندا دروستکردبێت بەوانەشەوە کە لە تاراوگە دەژین. ئەوەی بۆ من جێگای خۆشحاڵییە تەرزە بێدەنگانە دەنوسێت و دوورە لە هەراوزەنای پیاهەڵگوتەرانی شیعری ژنان. تێکستەکانی تەرزە سادەن و هاوکات کراوەش بەسەر دنیادا. تژین لە راز و نیازی ژنانە. چاوەڕوانی دەق و نوسینی باشتری لێدەکەم."

خاوەنی کۆمەڵە شیعری (من هەبم یاخود نا... ئەمەیە مەهزەلەکە) بە ڕەهەندێکی ژنانەوە دەنوسێت بە شێوەیەک تەنانەت لە ژنە شاعیرەکانی هاوڕێشی جیای دەکاتەوە.

(تەرزە جاف) کە شیعر دەنوسێت هەر باسی جیهان ناکات بەڵکو جیهانی پیاویش بۆ هەموومان ڕوون دەکاتەوە و لە دەقەکانیشیدا هێندەی ئەوەی باس لە ژن بوون دەکات هێندە ڕۆناچێتە ناو جیهانی یەکسانییەوە.

ئایا تەرزە جاف مێژووی خۆی دەنوسێتەوە لە هەبوون یان نەبوونی ئەو مەهزەلەیەی باسی دەکات؟

ئایا ئەم شاعیرەمان هەنگاوی ناوە تا ببێتە یاخیبوویەکی گیانباز؟

ئایا (تەرزە جاف) ی شاعیر کاتێک دەنوسێت چەند بیر لە خوێنەرانی دەکاتەوە؟

ئایا ئەم شاعیرەمان دەتوانێت بە نوسینی شیعر ژیان جوان بکات؟

(تەرزە جاف) لە بەرنامەی ڕاستەوخۆی (ژیان لە فەرهەنگدا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:26:53 0:00

XS
SM
MD
LG