لەشکری تورکیا دەڵێت فڕۆکە جەنگییەکان تورکیا هێرشی ئاسمانییان دژ بە گەریلا کوردەکان لە باکوری عێراق ئەنجام داوە، لە ئاکامدا 29 ملیتان کوژراون.
لە بەیاننامەیەکی ڕۆژی شەممەدا ڕاگەیەندراوە ئەو هێرشەکان بۆ سەر پەکەکە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەنجام دراون.
لەلایەکی ترەوە لەشکری تورکیا دەڵێت بەلانی کەم 12 گەریلا کورژان لە کاتێکدا پێکدادان لە نێوان لەشکر و گەریلاکانی پەکەکە لە ڕۆبۆسکی نزیک سنوری نێوان تورکیا و عێراق ڕوویدا.
پەکەکە لەم بارەیەوە هیچ لێدوانێکی نەداوە.
لەوەتای لە مانگی 7 وە شەڕو پێکدادانی نێوان لەشکری تورکیا و پەکەکە دەستیپێکرۆتەوە زیاتر لە 100 کەس کوژراون.