Accessibility links

بە هێرشی لەشکری تورکیا شـارۆچکەی فارقینی نزیک دیاربەکر زیانی گەورەی بەردەکەوێت


پاش ئەوەی گەنجانی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز (YDGH) ی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردسـتان خەندقیان لە کۆڵانەکانی شارۆچکەی فارقینی ڕۆژهەڵاتی شاری ئامەد هەڵکەند و بە چەک ڕێگەیان لە هێزەکانی حکومەت گرت بکەونە نێو کۆڵانەکانەوە، حکومەتیش لە بەرامبەردا ئەمەی بە کارێـکی تێرۆرسـتی ناودێرکرد و ئۆپەراسیۆنێـکی لەشکری لە ناچەکە دەسـتپـێکرد.

ڕۆژی سێشەممە هێزەکانی حکومەت ڕێگەوبانەکانی شارۆچکەکەیان بۆ ماوەی 2 ڕۆژ داخست و هەروەها هێڵەکانی کارەبا و تەلەفون و ئنتەرنێتیان بڕی. هاوکات لەشکر بە تانک و تۆپ ڕووبەڕووی گەنجەکان بووەوە و لە ئاکامدا گەنجێـکی 22 سـاڵ بە دەسـتی هێزەکانی حکومەت گیانی لەدەسـتدا، هەروەها ژنێـکی بە تەمەنیش لە دەنگی تۆپەکان دڵی وەستا و ئەویش گیانی لەدەسـتدا. 4 کەسیش برینداربوون.

لەگەڵ ئەوانەشدا زیانێـکی ماددی زۆریش بە خەڵکی شارۆچکەکە کەوتووە و چەندان ماڵ و فرۆشگا و ئۆتۆمبیل زیانیان پـێگەیشتووە یان سووتاون.

خەجیجان فارقین پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ئامەد ڤیدیۆیەکی لە بارەی زیانەکانی ئاکامی هێرشەکەی لەشکر ناردووە.

ڕاپـۆرتی خەجیجان فارقین
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:27 0:00

XS
SM
MD
LG