له‌دوای ڕێکه‌وتنی ئه‌مریکاو ئێران له‌سه‌ر ناوه‌کی ئێران هاوکیشه‌ی ناوچه‌که به‌ره‌و ئاراسته‌ی کرژی له‌نیوان تورکیا و کوردا ده‌چێت، کاریگه‌ری ئه‌م ڕێکه‌وتنه له‌سه‌ر دۆخی ناوچه‌که چۆن ئه‌بێت؟، ئایا ئێران له‌ڕووی که‌لتوری و سیاسی له‌ناوچه‌که‌دا ئه‌کرێت به‌خواستی ئه‌مریکا وه‌ک مۆده‌ێلی ووڵاتانی که‌نداو بێت؟. کورد تاچه‌ند ئه‌توانێت له‌ڕوی ئابوریه‌وه جێپێی خۆی بکاته‌وه تا بتوانێت سوودی لێوه‌رگرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌داهاتوودا؟.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگی له‌گه‌ڵ نوسه‌رو چاودێری سیاسی به‌ختیار شاره‌زوری کردوه.
شاره‌زوری ده‌ڵێت ئه‌مریکا و ئێران کۆکن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌گه‌ر کار هه‌بێت نه‌خشه‌ی سایکس بیکۆ له‌ڕووی سیاسیه‌وه هه‌ڵوه‌شێته‌وه و سه‌رله‌نوێ دارێژرێته‌وه ئه‌ڵبه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئێران ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئۆردو‌غان لیکدانه‌وه‌ی وه‌هایه ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت کورد به‌رێته سه‌ر ده‌ریای سپی و ده‌روازه‌یه‌کی ئه‌ڵته‌رناتیڤ له‌ڕووی ئابوریه‌وه بۆ ده‌روازه‌ی تورکیا بدۆزێته‌وه.
ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌رو چاودێری سیاسی به‌ختیار شاره‌زوی کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.