تورکیا تاچه‌ند کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌نگاوه سیاسه‌یه‌کانی کو‌ردستان هه‌یه؟، هه‌رێمی کو‌ردستان ئه‌توانێت له‌ژێر فشاره‌کانی تورکیا خۆی ده‌ربازکات؟، ئه‌گه‌ر ناتوانێت هۆکاره‌کان چیه؟، بژاره‌کانی هه‌رێمی کو‌ردستان بۆ مامه‌له‌کردن له‌گه‌ڵ تورکیا ئه‌بێت چۆن بیت؟
تورکیا پێشتر له‌ناوچه‌ی ئه‌لبانیا و قبرس و ئه‌م شوێنانه خۆی سه‌پاند و ململانێ تووندی له‌گه‌ڵ ئه‌وگه‌لانه کرد تائێشتاش کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌و ووڵاته‌نه چاره‌سه‌ر نه‌بوه، ئایا کۆردیش به‌هه‌مان شێوه کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا به‌هه‌ڵپه‌سێراوی ده‌مێنێته‌وه؟ یاخوود دۆخی سیاسی جیهان و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌تایبه‌تی گۆڕانکاری به‌سه‌رداهاتوه و ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی بدۆزرێته‌وه.
ئه‌مه ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی ده‌نگی ئه‌مریکایه له‌گه‌ڵ دکتۆر هیڤا په‌ناهی پرۆفئسۆری یاریده‌ری زانستی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌زانکۆی پاندیۆس له ئه‌ثینا له‌یۆنان.
خاتوو په‌ناهی ده‌ڵێت تورکیا کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌کانی کو‌ردستان هیه، ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌مڕۆژانه‌دا به‌وهه‌ڵوێسته سیاسی و سه‌ربازیه‌ی دژ به گه‌لی کورد له‌ناوچه‌که‌دا به‌رپای کردوه دژ به هه‌نگاوانه‌یه له‌ئیستادا کورد ناویه‌تی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی میکانزیمه سیاسیه‌کان دوای سه‌رکه‌وتنی هه‌ده‌په بۆ په‌رله‌مانی تورکیا که‌وتوه‌ته ده‌ست کورد. تورکیا بۆ ڕێگرتن له‌م ڕه‌وشه‌ی کورد ئه‌م شه‌ڕه‌یان به‌رپا کردوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت دۆخی ئابو‌ری و سیاسی خۆرئاوا هۆکاربوه وڵاتانی خۆر ئاوا له‌سه‌ر سیاسه‌تی تورکیا نه‌یه‌نه ده‌نگ.
ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر هیڤا په‌ناهی کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.