ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر باس له مه‌سه‌له‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کرا به‌ڵام ئێستا په‌یوه‌ندییه‌کانی لایه‌نه سیاسییه‌کانی کورد له هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان ئاڵۆزه، به تایبه‌تی پاش هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر باره‌گاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان.
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری باشور شێروان شێروانی له وتووێژێکدا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند" هۆکاری ناوخۆیی هه‌یه بۆ لێکترازانی لایه‌نه‌کان هاوکات به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵاتانی بیانی و تێکه‌ڵبوونی به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه سیاسییه‌کان ئه‌م ڕه‌وشه‌ی خوڵقاندووه".
به‌ڕێز شێراونی له‌م وتووێژه‌دا که خالد فه‌تاح له‌گه‌ڵی سازی داوه ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی باره‌گاکانی په‌که‌که له ناوخۆی تورکیا به‌ڵام تورکیا خاکی هه‌رێمی کوردستان ده‌کاته ئامانج. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ڕوون ده‌کاته‌و که هاوپه‌یمانییه‌کی ناوخۆی کورد پلانێكی هه‌رێمی جێبه‌جێ ده‌کات.
ده‌قی وتووێژه‌که.