نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت به‌لایه‌نی که‌م 1،332 عێراقی له ماوه‌ی شه‌ڕی دژ به گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له مانگی 7 دا کوژراون، ئه‌مه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگه‌کانی پێشووتر دابه‌زیوه.
نوێنه‌ری یوئێن له عێراق ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند به‌لایه‌نی که‌م 844 مه‌ده‌نی له نێو کوژراوه‌کاندان، له ده‌مێکدا 488 ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی و ملیتانه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت که شه‌ری دژی گرووپی ئیسلامی داعش ده‌که‌ن، گیانیان له ده‌ست دا. یوئێن ژماره‌ی برینداران تا 2،108 که‌س مه‌زه‌نده ده‌کات. له پارێزگای به‌غدا زۆرترین ژماره واتا 335 که‌س کوژران.
له مانگی شه‌ش، به‌لانی که‌م 1،687 بریندار بوون.
توندوتیژی له پاش هێرشی پاره‌که‌ی داعش په‌ره‌ی سه‌ند. هێزه‌کانی عێراقی هه‌وڵێکی زۆر ده‌ده‌ن ئه‌و ناوچانه کۆنتڕۆڵ بکه‌نه‌وه که داعش ده‌ستی به‌سه‌ریاندا گرتووه.