Accessibility links

تورکیا به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر په‌که‌که‌


سه‌رڕایی داواکارییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕاگرتنی، هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر بنکه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که)‌، له‌ چیای قه‌ندیل به‌رده‌وامه‌.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕایگه‌یاند 28 فڕۆکه‌ی جه‌نگی جۆری F-16 له‌ ڕۆژی هه‌ینی 65 ئامانجی په‌که‌که‌ی بۆردومان کردووه‌. له‌ ڕۆژێک پێش ئه‌وه‌شه‌وه‌ 80 فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری تورکیا زیاتر له‌ 100 ئامانجی په‌که‌که‌ی بۆردومان کردووه‌.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ ده‌شڵێت له‌و ڕۆژه‌وه‌ی هێرشه‌کان ده‌ستیپێکردووه‌ 260 شه‌ڕڤانی کورد کوژراون و 400 یش بریندار بوون. به‌ڵام په‌که‌که‌ ژماره‌ی قوربانیه‌کانی ئاشکرا نه‌کردووه‌.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ هاوپه‌یمانانی تورکیا داوا له‌ ئه‌نکه‌ره‌ ده‌که‌ن پرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ کورده‌کان ده‌ستپێبکاته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG