Accessibility links

کەسێـکی سەر بە داعش لە نیویۆرک دەسـتگیردەکرێت


وەزارەتی دادی ئەمەریکا دەڵێت دەسەڵاتداران کەسێـکیان لە ڕۆژئاوای نیویۆرک دەسـتگیرکردووە بە تاوانی پشـتیوانیکردن لە داعش لە ڕێگەی ڕەوانەکردنی یارمەتی لە تورکیاوە.

وەزارەتەکە ڕۆژی چوارشەممە گوتی عەرەفات ناجی تەمەن 42 سـاڵ کە دانیشتووی ناوچەی لاکاواننای نیویۆرکە دەسـتگیرکراوە پاش ئەوەی بۆ دەزگای لێـکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI دەرکەوت ناوبراو کەلوپەلی لەشکری کڕیوە و دوو جار چووە بۆ تورکیا تاوەکو چاویبکەوێت بە ئەندامانی داعش.

بەپـێی لێـکۆڵینەوەکان عەرەفات لە مانگی دەی سـاڵی 2012 و لە مانگی حەوتی 2014 چووە بۆ تورکیا.

لە نێو ئەو کەلوپەلە لەشکریـیانەی کڕیبوونی، هێلەکی گولـلە بەنگ و قەمە و دوربینی شەو هەبوون.

ئەگەربێت و تۆمەتەکانی بەسەردا ساغ بـبنەوە ئەوا ڕەنگە بۆ هەتا 15 سـاڵ زیندانی بکرێت لەگەڵ 250 هەزار دۆلاری پـێ ببژێرن.

XS
SM
MD
LG