Accessibility links

دکتۆر رێبوار فه‌تاح: تورکیا بۆ پاساوی په‌لاماره‌که‌ی قه‌ندیل بهێنێته‌وه‌ چه‌ند شوێنیکیش له‌ سوریا بوردومان کردووه‌


ជនជាតិ​បង់ក្លាដែសរុញ​រទេះ​ដាក់ឥវ៉ាន់​មួយ​ហើយ​កំពុង​ធ្វើដំណើរ​ត្រឡប់ទៅទីលំនៅ​វិញ​បន្ទាប់ពីស្នាក់នៅ​ជម្រក​ Cox's Bazar មួយ​យប់ក្នុង​ប្រទេស​បង់ក្លាដែស។ មន្រ្តី​និយាយថា​ព្យុះត្រូពិកមួយ​បាន​បក់កាត់ភាគខាងត្បូង​ប្រទេស​បង់ក្លាដែស​ និង​បាន​បំផ្លិចបំផ្លាញ​ផ្ទះ​ជាច្រើន​ខ្នង​នៅ​លើកោះដាច់ស្រយាល​មួយ​ចំនួន​នៅ​ឆ្នេរ​ Bengal។
ជនជាតិ​បង់ក្លាដែសរុញ​រទេះ​ដាក់ឥវ៉ាន់​មួយ​ហើយ​កំពុង​ធ្វើដំណើរ​ត្រឡប់ទៅទីលំនៅ​វិញ​បន្ទាប់ពីស្នាក់នៅ​ជម្រក​ Cox's Bazar មួយ​យប់ក្នុង​ប្រទេស​បង់ក្លាដែស។ មន្រ្តី​និយាយថា​ព្យុះត្រូពិកមួយ​បាន​បក់កាត់ភាគខាងត្បូង​ប្រទេស​បង់ក្លាដែស​ និង​បាន​បំផ្លិចបំផ្លាញ​ផ្ទះ​ជាច្រើន​ខ្នង​នៅ​លើកោះដាច់ស្រយាល​មួយ​ចំនួន​នៅ​ឆ្នេរ​ Bengal។

ماوه‌یه‌که‌ باره‌که‌ له‌ تورکیا به‌ گشتی و له‌ باکوری کوردستان به‌ تاێبه‌ت زۆر گرژه‌ و له‌ دوو رۆژی رابوردوودا به‌ هێڕشه‌ ئاسمانیه‌کانی تورکیا ته‌قیه‌وه‌. ئاخۆ دیسان شه‌رێکی نه‌خوازراوو له‌ باکوری کوردستاندا به‌سه‌ر کورد سه‌پێندرا؟

PKK flag
PKK flag

​دکتۆر رێبوار فه‌تاح شاره‌زای کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ده‌توانی بڵێت تازه‌ شه‌ره‌که‌ سه‌پێندراوه‌ له‌وه‌ی که‌ بێ ئه‌وه‌ی گه‌ریلاکان هیچ کارێکیان کردبێت، ئه‌وه‌ته‌ بۆردومان ده‌کرێن، ئه‌مه‌ ده‌کرێ لێکدانه‌وه‌ی زۆری بۆ بکه‌ین، یه‌کێک له‌وانه‌ سه‌رکه‌وتنی هێزی کوردستانی بوو له‌ باکوردا که‌ پاڵی ناوه‌ به‌ حکومه‌تی ئاکه‌په‌وه‌ و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتنیان به‌ ده‌ست هێناوه‌، که‌ ته‌نها شتێکه‌ که‌ بێکه‌ن و کورد بخه‌نه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ قه‌ندیل بوردومان بکه‌ن. سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌که‌ی داوود ئۆغلوو له‌گه‌ڵ بارزانی ده‌ڵێت تورکیا پرس به‌ کورد وه‌ یاخود مه‌سعود بارزانی ناکات ته‌نها ویستوه‌ پێ رابگه‌ینێت که‌ ئه‌و ناوه‌ بوردومان ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ تورکیا بڵی سنوری عێراقی نه‌به‌زاندووه‌ به‌لکو لایه‌نی عێێراقیش که‌ مه‌سعود بارزانیه‌ ئاگادار بوه‌. دکتۆر رێبوار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی پاساو بۆ ئه‌و په‌لاماره‌ی قه‌ندیل بهێنێته‌وه، یه‌ک دوو شوێنیشی لای سوریا بوردومان کردووه‌، به‌ڵام ئه‌و بوردومانه‌ هێچ شتێک نییه، چونکه‌ ئه‌زانین تورکیا هه‌ر هیچ نه‌کات هه‌موو ئاسانکاریه‌ک بۆ چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کات. دکتۆر رێبوار ده‌شڵێت هه‌ڵویستی ئه‌مه‌ریکا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست زۆر لاوازه‌ و له‌ راستیدا نازانی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا چی بکات"‌‌

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:10 0:00

XS
SM
MD
LG