کاربه‌ده‌ستانی عێراقی له پارێزگای ئه‌نبار ڕاده‌گه‌یه‌نن پاش چه‌ند کاتژمێرێکی شه‌ڕ و پێکدادان، هێزه‌کانی حکومه‌ت زانکۆی ئه‌نباریان کۆنتڕۆڵ کردۆته‌وه که له ژێر ده‌ستی توندڕه‌وانی داعشدا بوو.
عه‌زال ئه‌لفه‌هداوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ڕایگه‌یاند سه‌ربازانی عێراقی به ته‌واوه‌تی زانکۆکه‌یان کۆنتڕۆڵ کردۆته‌وه که 5 کیلۆمه‌تر دووره له شاری ڕه‌مادییه‌وه. گوتیشی ژماره‌یه‌ک له باڵه‌خانه‌کانی ناو زانکۆکه‌و ده‌وروبه‌ری زیانێکی زۆریان پێ گه‌یشتووه.
جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار فالح ئه‌لعیساوی به‌ئه‌سۆسیه‌یتت پرێسی ڕاگه‌یاندووه نزیکه‌ی 24 چه‌کدارای داعش له‌و پێکدادانه‌دا کوژراون.