Accessibility links

وەزیرى پێشمەرگە: ترسى هەرێم لە ڕادەستكردنى فڕۆكەى F16 بە عێراق ترسێكى واقیعیە


وەزیرى پێشمەرگەى حكومەتى هەرێمى كوردستان ، ئاشكرایكرد هێزەكانى هاوپەیمانان و حكومەتى عێراق و هەرێمى كوردستان كۆمیتەیەكیان بۆ تاووتوێکردنی شەڕى گرتنەوەى شارى موسڵ پێكهێناوە و لە ئێستادا ئەو كۆمیتەیە بارودۆخەكە هەڵدەسەنگێنێت.

مستەفا سەید قادر ، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"هێزى پێشمەرگە بەشدارى شەڕى گرتنەوەى شارى موسڵ دەكات ، بەڵام هێشتا چۆنیەتى بەشدارى كردنەكەى ڕوون نیـیە."

هەماهەنگیكردنى هەرێم لەگەڵ عێراق بۆ گرتنەوەى شارى موسڵ ، لە كاتێكدایە حكومەتى عێراق لەلایەن ئەمەریكاوە چوار فڕۆكەى F-16 ى ڕادەستكراوە و دانیشتوانى هەرێم ترسیان هەیە لە داهاتوودا عێراق ئەو فڕۆكانە لە دژى هەرێم بەكاربهێنێت.

وەزیرى پێشمەرگەى حكومەتى هەرێم ، وتى"هەرێمى كوردستان بەدەست حكومەتى عێراقیەوە مارانگاز بووە ، بۆیە هەمیشە ترسى لە عێراق هەیە."

پێشتر ژمارەیەک پلەدارى هێزى پێشمەرگە و بازرگان بە تۆمەتى بازرگانیكردنى نەوت و ئۆتۆمبێل لەگەڵ داعش دەستگیركران، هەرچەندە ژمارەى دەستگیركراوەكان بە فەرمى ڕانەگەیەنراوە، بەڵام ژمارەیان لە نێوان 12 بۆ 15 كەسدایە.

دەربارەى چارەنووسى دەستگیركراوەكان ، مستەفا سەید قادر وتى"سەرجەم دەستگیركراوەكان لەڵژێر لێكۆڵینەوەدان و ئەنجامى لێكۆڵینەوە دەریدەخات دەدرێنە دادگاى سەربازى یان مەدەنى."

حكومەتى عێراق و هەرێمى كوردستان هەرچەندە پەیوەندیەكانیان ئاڵۆز بێت و ترسیان لە یەكترى هەبێت، بەڵام بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش ناچارن هەماهەنگى یەكترى بكەن و پێگەوە شەڕى ئەو رێكخراوە بكەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:16 0:00

XS
SM
MD
LG