Accessibility links

فەرماندەیەكى پێشمەرگە: داعش دەرفەتى بۆ بڕەخسێت جارێكى تر پەلامارى سەنگەرەكانى كەركوكى پێشمەرگە دەداتەوە


فەرماندەیەكى باڵاى هێزى پێشمەرگە، دەڵێت"هەتا چەكدارەكانى داعش لە قەزاى حەویجە و ڕیاز و ناوچەكانى خۆرئاواى كەركوک بوونیان هەبێت، ئەوا كەركوک و هەرێمى كوردستانیش مەترسیان لەسەرە."

مستەفا چاوڕەش ، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"دەبێت هێزى پێشمەرگە ئامادەكارى بكات ، چونكە داعش هەر دەرفەتێكى بۆ بڕەخسێت هێرش دەستپـێدەكاتەوە."

شەوى دووشەممە چەكدارەكانى داعش گوندى موڕڕەى گەورەى باشورى كەركوكیان كۆنترۆڵكرد ، پێش كۆنترۆڵكردنەوەى ئەو گوندە لەلایەن هێزى پێشمەرگەوە، دانیشتوانە عەرەبەكەى گوندەكەیان بەجێهێشت و لەگەڵ داعش رۆیشتن.

مستەفا چاوڕەش ، پێیوایە سەرجەم دانیشتوانى ناوچەكانى خۆرئاواى كەركوک پشتیوانى داعش دەكەن و ، دەڵێت"بەشێكیان لە ترسدا و بەشەكەى تریان بە قەناعەتەوە پشتیوانى داعش دەكەن."

پێشتر فەرماندەكانى هێزى پێشمەرگە ئاماژەیان بە لاوازى داعش و دوور كەوتنەوەى مەترسى لەسەر شارى كەركوک دەكرد، بەڵام هێرشەكەى شەوى دووشەممەى داعش جارێكى تر مەترسیەكانى داعشى لەسەر كەركوک دروستكردەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:18 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG